دەستبەسەر کران و گواستنەوەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتییەکەی خەڵکی سەردەشت کە نزیک مانگێک لەمەوبەر لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراب

٢ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٢٢:٣١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکەی خەڵکی سەردەشت کە نزیک مانگێک لەمەوبەر لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٣٠ خەزەڵوەریی ٢٧٢٠ (٢٠ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ئامانج کاروانچی، تەمەن ٢٨ ساڵ، لە پاش کۆتایی هاتنی لێپێچینەوەکەی، گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئامانج کاروانچی ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر (٢٧ی ئۆکتۆبەر) لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشتەوە دەستبەسەر کرابوو و گوازرابووەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە.

ئەم سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند دامەزراوە ئەمنییەکان، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە ئەندامەتی لە گرووپە توندڕەوە ئایینییەکان تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە