دەستبەسەر کران و گواستنەوەی هاووڵاتییەک بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی خۆی کە لە کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کرابوو، بۆ

١٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٠:٠١

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی ئورمیە کە لە کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٣ی رەزبەری ٢٧١٩(٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی  گوندی بەرەزانی ناوچەی مەرگەوەڕ سەر بە ئورمیە بە ناوی “سوڵتان شیرکانلوو” تەمەن ٤٨ ساڵ و کوڕی قادر بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سوڵتان شیرکانلوو  کۆتایی مانگی خەرمانان (سێپتامبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوو لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی  ئورمیە بەند کرابوو و دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە