دەستبەسەر کران و ئەشکەنجە و ئازاری هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گوندی پەسوێی پیرانشار هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کردووە

٣٠ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٢:٠٧

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گوندی پەسوێی پیرانشار هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کردووە و بە سەختی ئەشکەنجەیان داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١١ی بەیانی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە بە شەش ئۆتۆمبێل و نزیکەی ٢٥ چەکدار ڕژاونەتە ناو گوندی پەسوێ و تەقەی ئاسمانییان کردووە و ترس و دڵەڕاوکێیان ناو خەڵک دروست کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە پەسوێ ڕایگەیاند کە ئەو هیزانە هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی ”شاوله“ سەر بە شاری نەغەدەیان بە ناوی ”ڕەحمان دەریازی‘ دەستبەسەر و بە سەختی ئازار و ئەشکەنجەیان داوە بە چەنشنێک کە سەرو چاوی بە تەواوەتی خوێناوی بووە.

ئەو هێزانە هەروەها دەستیان بە سەر ئۆتۆمبێلی ڕەحمان دەریازی گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدەوە نەزانراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە