دەستبەسەر کرانی حەوت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە و سەلاسی باوەجانی

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حەفت هاووڵاتی کە یەکێکیان ژن بووە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە ش

٩ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٠:٣١

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حەفت هاووڵاتی کە یەکێکیان ژن بووە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شارەکانی سنە و سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧١٩(٢٩ی دێسامبری ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوو چالاکی کرێکارییان بە ناوەکانی “لوقمان فەیزی” و “سامان میرەکی” دەستبەسەر کردووە.

بە وەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو چالاکە لە شەقامی حەسەن ئاوای سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

هەروەها بە پێی هەواڵی گەیشتوو، هەمان ڕۆژ چوار هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “کاروان بابای”،”زانا نەسیری”،”دیاکۆ بەهرۆجە” و “محەمەد ئاریەن” لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەلاسی باوەجانی بە تۆمەتی هاوڵاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٧ی بەفرانبار(٢٧ی دێسامبر) لەیلا تیرئەندازی بەرپرسی پێشوی کۆمیتەی ژنانی حیزبی وەحدەتی میلی لقی کوردستان، دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، دەستبەسەر کراوە.

ئارمان وەفایی مێردی لەیلا تیرئەندازی، لە رێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز، دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە