دەستبەسەر کرانی دوو دەروێشی گونابادی لە پارێزگای ئیلام

هەنگاو: دوو دەروێشی گونابادی لە شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ن.

١٤ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٠٩:٣٢

 

هەنگاو: دوو دەروێشی گونابادی لە شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری ئابدانان دوو دەروێشی گونابادی دانیشتوو ئەو شارەیان بە ناوەکانی ”تەقی مورادی“ ٣٦ ساڵە و ”ئەمین عەلیزادە“ ٣١ ساڵە دەستبەسەر کردووە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلامیان گواستوونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو دوو دەروێشە گونابادییە، هێزە ئەمنییەکان ئەو دوو کەسەیان لە شوێنی کارەکەیان (کرێکاری بیناسازی بوون) و بە ئەگەری زۆر بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی بەندکرانەکەیان، دەستبەسەر کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە پێشتر تەقی مورادی لەلایەن دادگای بەدوی حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان پێنج ساڵی ئەو حوکمە دەبێ جێبەجێ برێت و ئەمین عەلیزادەش لەلایەن دادگای شؤڕشی شاری ئابدانان حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتی دەروێشە گونابادییەکان دادگایی کرابوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە دوای ڕووداوی گوڵستانی حەوتەم لە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ٢٧١٨ (٩ی ژوئیەی ٢٠١٨) دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئیلامەوە بێ ڕێزییان پێکرابوو و بە زۆر سمێڵ و قژیان پێیان تاشیبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە