دەستبەسەر کرانی دوو مامۆستای ئایینی کورد لە بۆکان

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو مامۆستای ئایینی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١١:٥١


هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو مامۆستای ئایینی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو مامۆستای ئایینی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی “ئەمیر ئەرمەنی بڵاغیان” و “فایق شەریعەت پەنا” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ئەمیر ئەرمەنی بڵاغیان کەسایەتی ئایینی و خەڵکی گوندی ئاڵەشینی بۆکان و فایق شەریعەت پەنا پێش نوێژی گوندی “حاجیاوا” سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ئەو دوو مامۆستا ئایینییە ماڵەکانیانان پشکنیوە و دەستیان بەسەر لەبتاب، مۆبایل و کتێبەکانیاندا گرتووە.

دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، چارەنووسیان نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە