دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ لە مەریوان

هەنگاو: دوو میرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

٢٢ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢٢:٣٧

 

هەنگاو: دوو میرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شممە ١٩ی ڕێبەندنانی ٢٧١٩ (٨ی فێوریەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دوو مێرمنداڵی خەڵکی شارەدێی ”نێ“یان بە ناوەکانی ”ئوسامە بامداد“ کوڕی ئارام و ”حەمید ئەژدەری“ کوڕی مەحموود دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو دوو مێرمنداڵەیان لە کلووبێکی وەرزشی دەستبەسەر کردووە و لەکاتی دەستبەسەر کردن ئەو دوولاوەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، ئوسامە و حەمید بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە