دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی لە پاوە و شنۆ

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی شنۆ و پاوە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

١٤ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٨:٢٨

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی شنۆ و پاوە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٥ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە لاوێکیان بە ناوی “لەتیف عەبدی” کوڕی نەزیف دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

لەتیف ماوەیەک پێش بە مەبەستی پەیوەستبوون بە حیزبێکی کوردستانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو کە دوای وەرنەگیران ڕۆژی ڕابردوو گەڕاوەتەوە بۆ پاوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئاسۆ گەرمێنی هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردستانی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەنیی ئورمیە کراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە