دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی کورد لە سەقز و شنۆ

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری سەقز گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵیان دەستبەسەر و کەسێکی دیکەی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی جێبەج

٤ بەفرانبار ٢٧١٨، ١١:١١

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری سەقز گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵیان دەستبەسەر و کەسێکی دیکەی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٣ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ٢٤ی دێسامبری ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز هاووڵاتیەکی کوردیان بە ناو “یەعقوب خەسرەوی” دەستبەسەر کرد.

ئەو هاووڵاتیە ٢٣ ساڵە کە چاوەکانی کێشەی بینییان هەیە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە. تۆمەتێک کە بنەماڵەکەی ڕەدیان کردوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، ئەهوەن پیرۆتی کوری ڕەسووڵ و دانیشتووی ئاوای “چشمە گوڵ”ی سەر بە شنۆ،بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.

ئەهوەن پیرۆتی دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان دەستبەسەر و حوکمی ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە