دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە مەریوان

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کراون و بە هەژمار کردنی ئەم دوو حاڵەتە لە ماوەی دوو

١١ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٠:٣٩

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کراون و بە هەژمار کردنی ئەم دوو حاڵەتە لە ماوەی دوو حەفتەدا لانیکەم ١٣ کەس لەو شارە دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای مانگی گەلاوێژ، خوێندکارێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”شاهۆ ئەختەرکاوان“ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

هەروەها، لە ڕێکەوتی (٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی بڵبەر بە ناوی ”حەمدی ئەختەرکاوان“ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٣ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە