دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی پێڕەوی ئایینی یاری لە کرماشان

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی پێڕەوی ئایینی یارسان کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، بە تۆمەتی هاوکاری لەگە

١٣ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٠:٤٠

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی پێڕەوی ئایینی یارسان کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان دژبەری حکومەتی ئێران، بۆ بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان گوازراونەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو برای پێڕەوی ئایینی یارسان بە ناوەکانی “سیروس عەزیزی” و “نادر عەزیزی” کە لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی کرماشان دەستبەسەر کرابوون بۆ بەندیخانەی دیزڵاوای ئەو شارە گوازرانەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، دادگا بۆ ئازادی کاتی ئەو دوو برا داوای ٣٠٠ ملوێن تمەن بارمتەی کردووە و بە هۆی ئەوەی نەیانتوانییوە بارمتەکە دابین بکەن، تا ئێستا لە بەندیخانە ماونەتەوە.

بە وتەی هەمان سەرچاوە، ئەو دوو هاووڵاتیە لەلایەن دادگاوە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتیان وەپاڵ دراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە