دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە سنە و قوروە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە و قوروە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبە

٢٤ سەرماوەز ٢٧١٩، ١١:٣٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە و قوروە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧١٩(١١ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٢ ساڵانیان بە ناوی “فەردین مەولوودی” کوڕی سەلاح لە پێش دەرگای ماڵی خۆیان دەستبەسەر کردووە.

فەردین مەولوودی کە پێشتریش بە تۆمەتی چالاکی سیاسی بەند کرابوو، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە و دوای پێنج رۆژ هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.

لەلایەکی دیکەوە، لاوێکی خەڵکی قوروە بە ناوی “عەلی ستودە” سەرەتای مانگی سەرماوەز دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ڕاگیراوە.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بەیاننامە و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کورستانییەکانی دژبەری حکوەمتی ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە