دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە شنۆ

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی پێشوو و هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کران.

١٩ جۆزەردان ٢٧٢١، ٢٣:٣٧

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی پێشوو و هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “ئومید تای” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردان (٩ی ژوئەن) ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کانی ڕەشی شاری شنۆ بە ناوی “جەعفەر حەسەنپوور” تەمەن ٤٢ ساڵ دوای بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە ئومید تای مانگی ژانویەی ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و سزای ٣٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو کە دوای دوو ساڵ ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە