دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە شنۆ و ماکۆ

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کرماشان و ماکۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٤ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٨:٢٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کرماشان و ماکۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٢٤ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ئەو شارەیان بە ناوی “بابەک دەبیریان” دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بابەک دەبیریان لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ لە یەکێک لە شەقامەکانی کرماشان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٣٠ی سەرماوەز (٢١ی دێسامبر)، هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی “عەلی میلان” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە