دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە شنۆ و ئورمیە

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی شنۆ و ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٠٩:٠٣

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی شنۆ و ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە چالاکێکی فرهەنگی و میدیاییان بە ناوی ”ئەسکەندەر ڕوەندی“ دەستبەسەر کردووە.

ئەسکەندەر ڕەوەندی کە هاوکات بەڕێوەبەری یەکێک لە کاناڵە تێلێگرامیەکانی شاری ئورمیەیە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئورمیە بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا و بڵاوکردنەوە هەواڵ لەوبارەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٨٠ بە تۆمەتی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕؤژئاوا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، هاووڵاتییەکی خەڵکی بەخشی ناڵۆسی شنۆ بە ناوی “عەبدوڕەحمان کوردی” لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

 

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەیئەم هەواڵە، هۆ یان هۆیەکانی دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە