دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

١٦ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٨:٤٤

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٤ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی ”سولەیمان کەریم پوور“ و ”خالید محەمەدزادە ئەقدەم“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوند خوڕخوڕە بوون، لە کاتی کاری کشت و کاڵی و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، چارەنووسیان هێشتا نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە