دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کران.

٢٢ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٦:٠٥

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٢ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی ”محەمەد نەبەردی“ و ”مەحموود قەنبەروەند“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو دوو کەسە دوای دەستبەسەر کران بۆ ئورمیە گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە