دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی کرێکاری لە کرماشان و بۆکان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی شارەکانی کرماشان و بۆکان کە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حو

٢٢ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢٠:١٣

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی شارەکانی کرماشان و بۆکان کە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکانیان دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٨ی فێوریەی ٢٠٢٠)، هادی تەنوومەند، چالاکی کرێکاری خەڵکی بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کراوە.

هادی تەنوومەند، جۆزەردانی ١٣٩١ (٢٧١٣ی زایینی) لەگەڵ ٥٧ چالاکی دیکەی کرێکاری لە شاری کەرەج دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شار و پاش ماوەیەک ئازاد کرا.

وەی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزرندنی ڕێکخستەن کرێکارییەکان“ و ,پڕوپاگەندە دژ بە نیزام“ حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئەو حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی ڕیبەندان (٦ی فێوریە)، ئەمین سیبەر، چالاکی کرێکاری خەڵکی کرماشان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

ئەمین سیبەری ١٤ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کرماشان بە تۆمەتی ” تێکدانی بیروڕای گشتی“ حوکمی ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٧ بە تۆمەتی هاندانی کرێکارانی شارەوانی کرماشان بە مەبەستی مانگرتن، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە