دەستبەسەر کرانی دوو کەس لە سنە و کامێران و ئازادی دوو دەستبەسەر کراو لە پاوە و مەریوان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە و کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون و دوو دەستبەسەر کراوی خ

٢١ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٦:٠٥


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە و کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون و دوو دەستبەسەر کراوی خەڵکی پاوە و مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی بە ناوی ”مادێح فەتحی“ و دەستبەسەریان کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادا، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کرانی ئەو چالاکە مەدەنییە، ماڵەکەشیان پشکنیوە.


مادێح فەتحی ئەندامی پێشووی لێژنەی بەڕێوەبەریی حەشیمەتی سەوزی کوردستان بووە کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بانگی ناوەندە ئەمنییەکان و دەستبەسەر کراوە و مانگی بانەمەڕی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“ لە ڕێگای ئەندامەتی لە پژاک حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. ئەو حوکمە دواتر بە هۆی ئەوەی ناوبراو حوکمی دادوەری قەبووڵ کردبوو، بۆ ٧ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ (٣ی ئاگۆست)، فەرزاد حوسێنی، ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میلی لە شاری کامێران، دوای ئەوەی سەردانی لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنەی کردووە، بە فەرمانی دادوەر سەعیدی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازراوەتەوە.


ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ، پارسا ڕوستەمی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی پاوە پاش یەک حەفتە دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ١٨٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی کرماشان ئازاد کرا.


هەروەها، ئازاد دانێشوەر خەڵکی مەریوان پاش ٣٤ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە