دەستبەسەر کرانی دوو کەس لە سەلاسی باوەجانی و ئازادی دوو کەسی دیکە لە کامیاران

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر و دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی کامیاران بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

١٦ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٨:٤٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر و دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی کامیاران بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ (کۆتایی مانگی مەی)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی ”زاهید محەمەدی“ کوڕی حوسێن و ”عەبدوڵڵا ئەحمەدی“ کوڕی فەیزوڵڵا دەستبەسەر کردووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراو و دادگا بۆ ئازادی کاتی ئەوان داوای بڕی ٣٠٠ میلیۆن تمەن پارەی کردووە و لەو ڕووەوە کە بنەماڵەکانیان نەیانتوانیوە ئە وبڕەپارەیە دابین بکەن، ئازاد نەکراون.

لەلایەکی دیکەوە، سەرەتای ئەم حەفتەیە، فەرزاد حوسێنی و مێهدی قوبادی، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی کامیاران بە دانانی بارمتەی یەک میلیاردی و ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە