دەستبەسەر کرانی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە پیرانشار

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار دوو ئەندامی بنەماڵەیەکیان دەستبەسەر کرد.

١٢ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٤:٤٨

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار دوو ئەندامی بنەماڵەیەکیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١ی مارسی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیانکوتاوەتە سەر بنەماڵەی هاووڵاتییەک بە ناوی ”سەید مستەفا سەبری“ و خۆی و کوڕەکەیان بە ناوی ”سەید ئەحمەد سەبری“ دەستبەسەر کردووە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی وێڕای دەستبەسەر کردنی ئەو باوک و کوڕە ماڵەکشیانیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکانیاندا گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مستەفا سەبزی دوای ٥ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە، بەڵام چارەنووسی کوڕەکەی نادیارە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە هۆ یان هۆکارەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە نەزانراوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵیان و دەستبەسەریانیان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە