دەستبەسەر کرانی دوو ئەندامی مەکتەب قورئان لە مەهاباد

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە ئەندامی مەکتەبی قورئانی ئەو شارە بوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

٢٢ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٠:٠٥


هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە ئەندامی مەکتەبی قورئانی ئەو شارە بوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٠ی مەی ٢٠٢٠)، پاسگای ئینتزامی ژمارە ١١ی شاری مەهاباد بە بیانووی ئەوەی کە ”محەمەد عەلی لەشکەری“ سکاڵای لەسەر کراوە بانگ کراوە و دواتر هێزە ئەمنییەکان لەوێ دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


هەمان ڕۆژ، هێزە ئەمنیەتییەکانی هاووڵاتییەکی دیکەیان بە ناوی ”سەعید ڕەشیدی“ لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


سەعید ڕەشیدی و محەمەدعەلی لەشکەری ئەندامی مەکتەبی قرئان لە شاری مەهاباد بوون.


مەکتەبی قورئان بریتییە لە کۆمەڵێک قوتابخانەی ئایینی کە چوار دەیە پێش لە سەر دەستی مامۆستا ئەحمەد موفتی زادە دامەزرا و لەئێستادا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان چالاکییان هەیە.


ئەندامانی ئەو گرووپە مەزهەبییە بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە گوشاریان لەسەرە و دەستبەسەر و بانگی ناوەندە ئەمنییەکان دەکرێن.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە