دەستبەسەر کرانی دەیان کۆڵبەر و زەوت کردنی کۆڵەکانیان

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە سنووری هەورامانی پارێزگای کرماشان بۆسەیان بۆ کۆڵبەران دانایەوە و دەیان کۆڵبەریان دەستبەسەر کرد.

٢٦ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢٢:٥٢

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە سنووری هەورامانی پارێزگای کرماشان بۆسەیان بۆ کۆڵبەران دانایەوە و دەیان کۆڵبەریان دەستبەسەر کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (٢٦ی پووشپڕی ٢٧١٨ / ١٧ی ژوئیەی ٢٠١٨)، دەیان ئۆتۆمبێل لە چەکدارانی سەر بە سپای پاسداران لە سنووری گوندەکانی زاوەر و کێمنەی نۆدشە بۆسەیان بۆ کۆڵبەران دانایەوە و دەستیان کرد بە ئازار و ئەزیەتی کۆلبەرانی ئەو سنوورە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران دەیان کۆڵبەریان دەستبەسەر کردووە و کۆڵەکانیشیانیان زەوت کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی ئەو کۆڵبەرانەی کە دەستبەسەر کراون نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە