دەستبەسەر کرانی زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتیی کورد لە ساڵی ٢٧١٩ دا

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ٣٤ کە

٢ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٤:٤٢



هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ٣٤ کەسیان ژن و ١٧ کەسیان مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ بوون.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی، مەدەنی و کرێکاری لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە تەنیا ناسنامەی ٧٥٨ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


زۆربەی ئەو کەسانە لە خۆپێشاندانەکانی مانگەکانی ڕەزبەر و خەزەڵوەر و دوای هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستبەسەر کراون.


لە کۆی ئەو ٧٥٨ کەسەی کە دەستبەسەر و ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، ٣٤ کەسیان ژن، ١٧ کەسیان مێرمنداڵ، ٧ کەسیان چالاکی میدایی، ٢٠ کەسیان خوێندکاری زانکۆ، ٦ کەسیان مامۆستای قوتابخانە و مامۆستای زانکۆ و ٣ کەسیان پارێزەر بوون.


جیا کردنەوە بە پێی تۆمەت
چالاکی سیاسی و بەشداری لە خۆپێشاندانەکان: ٦٩٤ حاڵەت کە دەکاتە ٩١.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکانی مەدەنی: ٣٤ حاڵەت کە دەکاتە ٤.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکانی مەزهەبی: ١١ حاڵەت کە دەکاتە ١.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکانی کرێکاری و کۆڵبەران: ١٩ حاڵەت کە دەکاتە ٢.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان


جیاردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای سنە: ٢٩٨ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ٢٤٩ حاڵەت
پارێزگای کرماشان: ١٨٧ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: ٢٠ حاڵەت
پارێزگای مازەندەران: ١ حاڵەت
پارێزگای خوراسانی باکوور: ١ حاڵەت

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە