دەستبەسەر کرانی سی کەسی خەڵکی شارەکانی بۆکان، شنۆ و پیرانشار

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران سێ کەسی دیکەیان دەستبەسەر کردووە.

٣٠ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٣:٠٦

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران سێ کەسی دیکەیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢٦ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٧ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان، بێهنام ئیسماعیلزادە، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری شنۆیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ئەو چالاکە کرێکارییە ماوەیەک پێش بە مەبستی هاوکاری کردنی لێقۆماوانی بوومەلەرزەی کرماشان ڕووی لەو ناوچەیە کردبوو.

لەلایەکی دیکەوە، ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان  لاوێکی بۆکانییان بە ناوی ”ئەنوەر ئاتەش تەر“ دەستبەسەر و پاش ٢٤ کاتژمێر ئەشکەنجە ئازادیان کردووە و وتوویانە دەبێ خۆت بە ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بناسێنیت.

ئەو لاوە بۆکانە لە کاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان و بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراوە . 

هەروەها، سەرەڕای دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی سەید جەماڵ سەفەویان، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نیە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە