دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتی لە بانە و شنۆ

هەنگاو: لە رۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان، مهاباد و شنۆ لە شارەکانی بانە و شنۆ لە لایەن هێزە ئ

٣ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٥:٠٩

 

هەنگاو: لە رۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان، مهاباد و شنۆ لە شارەکانی بانە و شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۱ی پووشپەڕی ۲۷۲۱ (۲۲ی ژوئەنی ۲۰۲۱) دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "مێهرداد ئەحمەد لالە ئابادی" خەڵکی کرماشان و "هیممەت رەحمانی" خەڵکی مهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی بانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بوون و لە پاش جیا بوونەوەی لەم حیزبە، لە سنووری بانەوە گەڕابوونەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕ (٢٣ی ژوئەن) هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی "موحسین عەزیزی"، لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە دەستبەسەر کرا و پاش ٢٤ کاتژمێر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە