دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن ئیتلاعاتی مەریوانەوە

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان سێ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

٢٢ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٩:٠١

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان سێ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە (٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١١ی ژوئیەی ٢٠١٨)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

 

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە؛

١ـ عەتا فەتاحی کوڕی محەمەد و خەڵکی سەردۆش

٢ـ وریا فەرەجی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی گوندی نێ

٣ـ هۆشیار کەسرایی تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی گوندی نێ

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر کرانی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەدا، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ئەوان لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە