دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتی کورد لە مەریوان

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتی کورد لە مەریوان

11:55 - 19 May 2019

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتی حکومەتی ئێرانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (٢٧ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٧ی مەی ٢٠١٩) هاووڵاتیەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەربە مەریوان بە ناوی ”دلێر فەتاحزادە” کوری مستەفا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژی شەممە (٢٨ی بانەمەڕ/١٨ی مەی)، هاوڵاتیەکی تەمەن ٢٦ سآڵان خەڵکی شارەدێی زرێوار بە ناوی “نادر عەبدووڵازادە” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی حاگادار نادر عەبدووڵازادە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئیران دەستبەسەر کراوە.

هەروەها خوێندکاریکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “کەژوان ئازادیان”دەستبەسەر وتا ئێستا هیچ زانیاریەکی لەسەر چارەنوسی ناوبراو لەبەردەست نیە.