دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە سنە و بۆکان

هەنگاو: لە دوایین ڕؤژەلانی ساڵی ڕابردووی کوردی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بۆکان و سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٢ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١١:٢٦

 

هەنگاو: لە دوایین ڕؤژەلانی ساڵی ڕابردووی کوردی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بۆکان و سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٢٠ی مارسی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی هێزە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی ئەو دوو کەسە کە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە ”مستەفا جەوادی“ و تۆفیق ڕەحمانی“ ڕاگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە (٢٨ی ڕەشەممە / ١٩ی مارس)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی گوندی تەنگیسەریان بە ناوی ”وەلی نەسری“  دەستبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هاواڵە چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە