دەستبەسەر کرانی سێ کۆڵبەر لە سەردەشت

هەنگاو: هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت سێ کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کرد.

٢٨ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٢:٠٣

 

هەنگاو: هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت سێ کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپـێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە (٢٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٦ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزەکانی هەنگی سنووری سەردەشت سێ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارەیان لە سنووری کانی زەرد دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرە دەستبەسەر کراوەی ”ڕەحیم ناڕەسی“ ناسراو بە ڕەحیم سەر سپی، ”ئەحمەد“ خەڵکی گوندی نواو و کەسێکی دیکە بە ناوی ”محەمەد“ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ کۆڵبەرە هیچ شت و مەکێکیان پێ نەبووە و کاتێک لە سنوورەوە گەڕاونەتەوە دەستبەسەر کراون.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ئەو سێ کۆڵبەرە لە بەردەست دا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە