دەستبەسەر کرانی سەر لە نوێی مامۆستایەک لە لورستان

هەنگاو: مامۆستایەکی خەڵکی لوڕستان بۆ دووهەمین جار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.

٢٨ خەرمانان ٢٧١٩، ١٣:٥٤

 

هەنگاو: مامۆستایەکی خەڵکی لوڕستان بۆ دووهەمین جار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧١٩(١٤ی سێپتامبری ٢٠١٩) هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران مامۆستایەکی خەڵکی لوڕستانیان بە ناوی “هووشەنگ کۆشکی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.

هووشەنگ کۆشکی لە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ئەوساڵ جارێکی دیکەش دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە ڕێکەوتی ٢ی خەرمانان بە دانانی بارمتە و  بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

کۆشکی یەکەم جار لە کاتی پێداچوونەوە بەسەر بەڵگەی ئەزموونی منداڵانی قوتابخانەی شاری  لافاولێدراوی مەعموولان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە