دەستبەسەر کرانی لانیکەم ٦ هاووڵاتی لە سەلاسی باوەجانی

هەنگاو: لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ کرماشان گوازراونەتەوە.

٧ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠٧:٣٩

 

هەنگاو: لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ کرماشان گوازراونەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ (جولای)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەلاسی باوەجانی لانیکەم ٦ هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە کەهەتا ئێستا ناسنامەی سێ کەسیان بە ناوەکانی خالید میرزایی، خەلیل ڕەمەزانی و ئەرکان بەهرامی بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ناسنامەی ٣ کەسی دیکە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ٦ کەسە بە تۆمەتی پڕووپاگەندە بۆ حیزبێکی کوردستانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کراون.

خزمی یەکێک لەو دەستبەسەر کراوانە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ئەو شەش کەسە دوای دەستبەسەر کران بۆ ئیداری ئیتلاعاتی کرماشان گوازراونەتەوە وسەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، هەتا ئێستا نەیانتوانیوە کە چاویان پێیان بکەوێت یان بە تەلەفوون لەگەڵیان قسە بکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە