دەستبەسەر کرانی لاوێکی کورد لە بۆکان

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان دوای بانگ کردن بۆ ئەو ناوەندە ئەمنییە دەستبەسەر کردووە.

١٠ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٧:٣٢

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان دوای بانگ کردن بۆ ئەو ناوەندە ئەمنییە دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، سالار چاوشی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی ”حاجی لەک“ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سالار جاوشی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو نادیارە.

عەبدوڵڵا چاوشی باوکی ساڵار ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە