دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە

هەنگاو:مامۆستایەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١٧ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٠:١٢

 

هەنگاو:مامۆستایەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ( ١٥ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ٧ی ئۆکتۆبر ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، هێرشیان کردووەتەسەر ماڵی ”محەممەد ساڵح شەکەری“ و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەکان دوای دەستبەسەر کران ماڵی ناوبراویان پشکنیوە.

محەممە ساڵح شەکەری، ماوەی ٢٤ ساڵە لە قوتابخانەکانی شاری سەقز خەریکی وانە وتنەوە بووە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو پێشتریش هەر بەو تۆمەتە لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی جارێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە