دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵە لە سەردەشت

هەنگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردستانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا.

١٧ خەرمانان ٢٧٢١، ١٢:٥٦

 

هەنگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردستانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٧ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشت مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵەیان بە ناوی محەمەد فەردانی خەڵکی میراوای ئەو شارە دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی ئەم مێرمندالەیان دەستبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە ناوەندە ئەمنییەکان محەمەد فەردانی تەمەن ١٥ ساڵیان بە لایەنگری لە حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کردووە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەیواڵە هیچ زانییارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم مێرمنداڵە ١٥ ساڵانە لە بەر دەستدا نییە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١١ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە