دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵە لە شاری بانە

هەنگاو: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە دەستبەسەر کراوە.

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٠:٤٣

 

هەنگاو: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٨ی جولای ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵیان بە ناوی “فەرشید مەجیدی نژاد” خەڵکی سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرشید مەجیدی نژاد بۆ ماوەی چەند مانگ ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە لە ڕێگای سنووری بانەوە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران.

دوای تێپەڕێنی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٧ ساڵەیە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە