دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵە لە پاوە

هەنگاو: هێزەکانی ئیداەی ئیتلاعاتی پاوە لە پارێزگای کرماشان مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵەیان بە تۆمەتی ئەندامەتی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت

١٦ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٢١:٢٩


هەنگاو: هێزەکانی ئیداەی ئیتلاعاتی پاوە لە پارێزگای کرماشان مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵەیان بە تۆمەتی ئەندامەتی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر و بۆ ئازادکردنی داوای بارمتەیان کردووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتایی حەوتووی ڕابردوو، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵکی پاوە بە ناوی ”پارسا ڕوستەمی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پارسا ڕوستەمی دوای دەستبەسەر کران بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی کرماشان گوازراوەتەوە و ئێستا لەوێ ڕاگیراوە.


ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە، بۆ ئازادی کاتی ئەو مێرمنداڵە ١٧ ساڵانە، داوای بارمتەی ١٨٠ میلیۆن تمەنی کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە