دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی ناڕازی بە کوشتنی کۆڵبەران

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران. مێرمنداڵێکی خەڵکی مەریوانیان دەستبەسەر کرد.

٢ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٢:٣٤

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران. مێرمنداڵێکی خەڵکی مەریوانیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١ی بەفرانباری ٢٧١٩(٢٢ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لاوێکی تەمەن ١٥ ساڵیان بە ناوی “میلاد فەیزی پوور” دەستبەسەر کردووە.

میلاد فەیزی پوور بە بەرزکردنەوەی چەندین نوسراوە کە لە سەریان نوسرابوو “تا کەی دەبێ خوغنی لاوەکانمان بە ناحەق برژێت” ناڕەزایەتی خۆی بە نیسبەت کوژرانی کۆڵبەران نیشان دابوو.

بە وتەی شاهیدحاڵەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٥ ساڵەیان لە جووستایدی “بێعسەتی” مەریوان دەستبەسەر و لە کاتی دەستبەسە کرانی دراوە بەر لێدان و کوتان.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فەیزی پوور ئەو هەواڵەی بۆ هەنگاو پڕاست کردووە و دەڵێ ئەگەری زۆر ئەمڕۆ میلادی تەمەن ١٥ ساڵ ئازاد بکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە