دەستبەسەر کرانی ٢٦ هاووڵاتی و سەپاندنی حوکمی بەندکران بە سەر ٧ هاووڵاتیی کورد لە مانگی ژوئەنی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٢٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، کرێکارئ و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی د.

١٣ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٨:٠٥


هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٢٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، کرێکارئ و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، کارێکاری و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ٨ کەس بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری و یان لەکاتی کۆڵبەری و ٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون کە ١٢ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ٦ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە، ٦ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و دوو هاووڵاتی لە پارێزگاکانی لوڕستان تۆمار کراوە.


دوو کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن، دوو کەس چالاکی میدیایی و کەسێکیان پارێزەر بووە و هەروەها دوو کەسیان دبە برینداری دەستبەسەر کراون.


هەروەا، لەو ماوەیەدا، ٧ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەن سەرجەم حوکمی ١١ ساڵ و ١٠ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە