دەستبەسەر کرانی ٥٤ هاووڵاتی کورد لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٥٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران،

١١ خەرمانان ٢٧٢٠، ١١:٣٢

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٥٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٥٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣٥ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٨ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون. هەروەها ٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیش دەستبەسەر کراون.


زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون کە ٢٤ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ٢١ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە، ٨ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و هاووڵاتییەک لە پارێزگای هەمەدان تۆمار کراوە.

چوار کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن و چوار کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە