دەستبەسەر کرانی ٤٦ هاووڵاتی کورد لە مانگی نۆڤەمبری ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەک

١٢ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٢:١٦

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبر ٢٠٪ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣٧ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ٧ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.


زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون کە ٢١ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٣ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە و ١٣ هاووڵاتیش لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.

دوو کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن بوون و یەکێکیش تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ و مێرمنداڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە