دەستبەسەر کرانی ٥٤ هاووڵاتیی کورد لە مانگی دێسامبری ٢٠١٨ دا

هەنگاو: بە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لەمانگی دێسامبردا دەستبەسەر کراون گەیشتە ٥٤ کەس. ئەم ژمارەیە بە بە.

١٠ بەفرانبار ٢٧١٨، ١١:٠١

 

هەنگاو: بە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لەمانگی دێسامبردا دەستبەسەر کراون گەیشتە ٥٤ کەس. ئەم ژمارەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشوو ٣٢٪ بەرز بوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای مانگی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران بە ناوی ”محەمەد ڕەزایی“ تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی خەلیل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئێران دەستبەسەر کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی دێسامبردی ٢٠١٨ دا، لانیکەم ٥٤ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ٣ کەسیان ژن بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،  ٣٨ چالاکی سیاسی، ٧ چالاکی کرێکاری، ٣ چالاکی مەدەنی و ٢ کۆڵبەر دەستبەسەر کراون و هۆکاری دەستبەسەر کرانی سێ کەسیش نادیارە.

زیاترین ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون خەڵکی شارەکانی ئورمیە، سنە و پیرانشار بوون.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان کورد بە بەراورد لەگەڵ مانگی نۆڤەمبر کە ٤١ حاڵەت بووە ٣١.٧٪ بەرز بووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە