دەستبەسەر کرانی ٣١ هاووڵاتیی کورد لە مانگی مارسی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ئەمساڵدا بە شێوەیەکی نێونجی هەر ڕۆژ هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

١١ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢٣:٠٩

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ئەمساڵدا بە شێوەیەکی نێونجی هەر ڕۆژ هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٣١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٣ چالاکی ژنی و ٢٨ پیاو دەستبەسەر کراون.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

چالاکانی سیاسی: ١٧ حاڵەت کە دەکاتە ٥٥٪ی کۆی دەستبەسەر کراوەکان.

چالاکانی مەدەنی: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ٢٠٪ی کۆی دەستبەسەر کراوەکان.

چالاکانی کرێکاری: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٦٪ی کۆی دەستبەسەر کراوەکان.

چالاکانی مەزهەبی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢٪ی کۆی دەستبەسەر کراوەکان.

کۆڵبەران: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٧٪ی کۆی دەستبەسەر کراوەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە : ١٧ حاڵەت.

پارێزگای ئورمیە: ٧ حاڵەت.

پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت.

پارێزگای ئیلام: ٢ حاڵەت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە