دەستبەسەر کرانی ٤١ هاووڵاتیی کورد لە مانگی نۆڤەمبری ٢٠١٨ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی دەیان هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی، مەدەنی و کرێکاری دەستبەسەر

١٠ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٨:٥٥

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی دەیان هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی، مەدەنی و کرێکاری دەستبەسەر کراون و زیاتر لە ٥٧٪ی ئەو کەسانەش کە دەستبەسەر کراون لە پارێزگای ئورمیە بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبری ئەمساڵی زایینیدا (مانگی ١١)، لانیکەم ٤١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٨ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی، ١٥ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، ٦ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و دوو کەسیش بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری و کۆڵبەری دەستبەسەر کراون.

زۆربەی ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون واتە ٢٣ حاڵەتی کە دەکاتە ٥٧.٥٪ی  کۆی دەستبەسەر کراوەکان، خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون. ١٧ کەسیش واتە ٤١.٥٪ خەڵکی پارێزگای سنە و هاووڵاتییەکیش لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کراوە.

دوو کەس لەو دەستبەسەر کراوانە ژن و ٣٩ کەسیان پیاو بوون.

هەروەها، منداڵێک، ٣ مامۆستای قوتابخانە و مامۆستایەکی زانکۆش لە نێو دەستبەسەرکراوانی مانگی نۆڤەمبری کوردستان بوونیان هەیە.

 

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە