دەستبەسەر کرانی ٢٦٣ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی ٦ مانگدا

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کوردیدا بە شێوەی نێونجی هەر حەفتە ١١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، کرێکاری و

٣٠ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٢:٣٦

 

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کوردیدا بە شێوەی نێونجی هەر حەفتە ١١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، کرێکاری و مەزهەبی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی، لانیکەم ٢٦٣ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە زیاتر لە ٩٢٪ی ئەو دەستبەسەر کراوانە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری کردن و ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

لە ناو ئەو کەسانەدا کە دەستبەسەر کراون ١٠ کەسیان ژن، ٤ کەسیان مامۆستای قوتابخانە، ٢ کەسیان مندال، ٧ کەسیان خوێندکار، کەسیکیان لێکۆڵەر و کەسێکیشان ڕۆژنامەنووس بوون.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

چالاکانی سیاسی: ٢٤٣ کەس کە دەکاتە ٩٢٪ی کۆی دەستبەسەر کراوەکان. 

چالاکانی کرێکاری و کۆڵبەران: ١٠ کەس کە دەکاتە ٤٪ی کۆی دەستبەسەر کراوەکان.

چالاکانی مەدەنی: ٧ کەس کە دەکاتە ٣٪ی کۆی دەستبەسەر کراوەکان.

چالاکانی مەزهەبی: ٣ کەس کە دەکاتە ١٪ی کۆی دەستبەسەر کراوەکان.

 

جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ١١٢ کەس

پارێزگای سنە: ٩٥ کەس

پارێزگای کرماشان ٤٩ کەس

پارێزگای ئیلام: ٤ کەس

پارێزگای خوراسان: ٢ کەس

پارێزگای لوڕستان: ١ کەس

 

لە مانگی پووشپەڕ زیاترین هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون . لەو مانگەدا دەستبەسەر کران ٨٨ کەس تۆمار کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە مانگی خاکەلێوە ١٩ کەس، لە مانگی بانەمەڕ ٢٧ کەس، لەمانگئ جۆزەردان ٥٤ کەس، لەمانگی پووشپەڕ ٨٨ کەس، لە مانگی گەلاوێژ ٤٣ کەس و لە مانگی خەرمانان ٢٦ کەس دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە