دەستبەسەر کرانی ٤٣ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا دەیان هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دام و دەزگا ئەمن.

١٠ خەرمانان ٢٧١٩، ١٧:٥٥

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا دەیان هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠١٩ (مانگی ٨ی زایینی)، لانیکەم ٤٣ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، منداڵێک، دوو خوێندکار و مامۆستایەکی قوتابخانە لە ناو دەستبەسەر کراواندا دەبیندرێن.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان 

چالاکانی سیاسی: ٣٩ حاڵەت کە دەکاتە ٩٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکی مەدەنی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢.٥٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکی کرێکاری: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢.٥٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکی مەزهەبی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢.٥٪   ی کۆی حاڵەتەکان.

کۆڵبەر: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢.٥٪   ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ٢٤ حاڵەت.

پارێزگای ئورمیە: ١٥ حاڵەت.

پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت.

پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت.

پارێزگای خوراسانی باکوور: ١ حاڵەت.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە