دەستبەسەر کرانی ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و کرێکاری لەلایەن دام و دەزگا

٨ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢١:٤٣

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و کرێکاری لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠١٩ (مانگی ٩ی زایینی)، لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،لەو ماوەیەدا ژنێک و ١٩ پیاو دەستبەسەر کراون.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان 

چالاکانی سیاسی: ١٦ حاڵەت کە دەکاتە ٨٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکی کرێکاری: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ٢٠٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ١٢ حاڵەت.

پارێزگای ئورمیە: ٦ حاڵەت.

پارێزگای لوڕستان: ١ حاڵەت.

پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت.

 

لەو ڕێژەیە ٦ کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد و ١٤ کەسیان هێشتا دەستبەسەرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە