دەستبەسەر کرانی ٩ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا لانیکەم ٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، کرێکاری و مەزهەبی لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکووم

١٣ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٠:٥٠


هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا لانیکەم ٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، کرێکاری و مەزهەبی لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٠ (مانگی ٣ی زایینی)، لانیکەم ٩ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکانی سیاسی: ٩ حاڵەت کە دەکاتە ١٠٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکانی کرێکاری: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
چالاکانی مەدەنی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
چالاکانی مەزهەبی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای سنە: ٢ حاڵەت.
پارێزگای ئورمیە: ٧ حاڵەت.
پارێزگای کرماشان: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
پارێزگای ئیلام: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە