دەستبەسەر کرانی ٦٣ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی مانگی ژوئیەی ٢٠١٩ دا + لیستی ناوەکان

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا بە شێوەی نێونجی هەر ڕۆژ دوو هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دام و دەزگا ئە.

١١ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٣:١٨

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا بە شێوەی نێونجی هەر ڕۆژ دوو هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئیەی ٢٠١٩ (مانگی ٧ی زایینی)، لانییکەم ٦٣ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٢ ژنو ٦١ پیاو دەستبەسەر کراون و ٦٢ حاڵەتی دەستبەسەر کراوانێش بە هۆی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان بووە.

هەروەها لەو مانگەدا جیا لەو ٦١ حاڵەتە،  ١٦ هاووڵاتیی خەڵکی باشووری کوردستان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستەبەسەر کراون کە لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەیان پێ نەدراوە.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان 

چالاکانی سیاسی: ٦٢ حاڵەت کە دەکاتە ٩٨.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

کاسبکار: ١ حاڵەت کە دەکاتە ١.٥٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ٢٠ حاڵەت.

پارێزگای ئورمیە: ٤٠ حاڵەت.

پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت.

 

لیستی ناوەکان بە شێوەی PDF


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە