دەستبەسەر کرانی ٦٤ هاووڵاتیی کورد لەمانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی بە شێوەیەکی نێونجی ڕۆژانە زیاتر لە دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

١١ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٨:٠٦

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی بە شێوەیەکی نێونجی ڕۆژانە زیاتر لە دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی (ئۆکتۆبر)، لانیکەم ٦٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە دوو کەسیان ژن بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاتر لە ٥٢٪ی دەستبەسەر کراوەکان (٣٣ حاڵەت) بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون. هەروەها ٣٠٪ واتە (١٩ حاڵەت) کۆڵبەر بوون. هەر لەو ماوەیەدا ٦ چالاکی مەدەنی و ٦ چالاکی مەزهەبیش دەستبەسەر کراون.

زۆربەی ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون خەڵکی پارێزگای سنە بوون، لەو ماوەیەدا ٢٩ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو پارێزگایە دەستبەسەر کراون. هەروەها لەپارێزگای ئورمیە ٢٥ کەس، لەپارێزگای کرماشان ٨ کەس و لە هەر یەک لەپارێزگاکانی لوڕستان و ئیلام هەر کامەیان یەک کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە